GARDON_211
لۆرێنزۆ∼ئیزابێلا
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەناو دڵی شاری میلانۆ، لە نێوان شکۆمەندیی بازرگانە دەوڵەمەندەکان و تاریکیی جیهانی ژێرزەمینیی مافیادا، ئیزابێلا دەژیت. کچێک کە دوای مردنی دایک و باوکی، لە ناو ماڵی مامی وەک غەریبەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەو لە ژێر سێبەری سووکایەتییەکانی مامۆژنی و ڕقی کچە مامی بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام بێدەنگییەکەی نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکو کڵپەیەکە بۆ تۆڵە.
هەموو شتێک لە شەوێکی باراناویدا دەگۆڕێت، کاتێک ئیزابێلا ڕووبەڕووی پیاوێک دەبێتەوە کە ناوی لە شارەکەدا بە ترس دەبرێت؛ لۆرێنزۆ دی لوکا، جێنشینی دڕندەی یەکێک لە بەهێزترین خێزانەکانی مافیای ئیتاڵیا. لۆرێنزۆ لە ناو ئەو هەموو ڕەنگ و دەنگەدا، تەنها سێبەری ئەو کچە دەبینێت کە هەمووان نادیدەیان گرتووە.
ئایا ئیزابێلا دەبێتە قوربانییەکی تری جیهانی مافیا، یان دەبێتە ئەو شاژنەی کە لۆرێنزۆ بۆ پاراستنی، ئامادەیە هەموو ئیتاڵیا بسووتێنێت؟ چیرۆکی کچێک کە لە خزمەتکارێکی بێدەنگەوە دەبێتە مەترسیدارترین ژنی ناو مافیا.