Gulla_1
چی ڕوودەدات کاتێک هێزێکی ڕانەگیراو ڕووبەڕووی تەنێکی
نەجووڵاو دەبێتەوە لە مەیدانی مەرگدا؟
لە جیهانی تاریکی مافیادا، "تریستان کەین" وەک دیاردەیەکی
نامۆ دەردەکەوێت. وەک تاکە ئەندامی "بێ خوێن " (
کە سەر بە بنەماڵەکە نییە) لە بازنەی باڵای ڕێکخراوی "تێنێبرێ"،
ئەو بۆ هەمووان وەک مەتەڵێک وایە؛ کارامەییەکانی بێهاوتان،
ڕەوشتی جێگەی گومانە، و ئامانجەکانی نادیارن
. ئەو بکوژێکی کوشندەیە و خۆشی ئەمە دەزانێت.
هەروەها "مۆرانا ڤیتالیۆ"ش ئەمە دەزانێت،
کە کچە بلیمەتەکەی خێزانی ڕکابەرە. ئەوەی کەین
بە چەک دەیکات، مۆرانا بە کۆمپیوتەر ئەنجامی دەدات.
کاتێک نهێنییەکی بیست ساڵە سەر هەڵدەداتەوە،
مۆرانا بە مەبەستی کوشتنی کەین دەچێتە ناو ماڵەکەی،
بێئاگا لەو بەستەرە (پەیوەندییە) کۆنەی کە پێکەوەیان دەبەستێتەوە.
ڕق، ئارەزوو، و مێژوو بەیەکدا دەکێشن و پشکۆی چاوەڕواننەکراو
دروست دەکەن. بەڵام شتێکی گەورەتر، شتێکی خراپتر لە جیهانی
ئەواندا خەریکە ڕوودەدات. سەرەڕای دوژمنایەتییەکەیان، تەنها
ئەو دووانە دەتوانن ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە ببنەوە و تێکی بشکێنن.