DreamGlow11
" هەندێك خۆشەویستی هەرگیز بە دەستگرتنی یەکتر دەست پێناکات...
بەڵکو بە وشەیەك.
بە نامەیەك.
بە هەستێك کە لە دوورەوە لە ناو دڵی مرۆڤدا لەدایك دەبێت.
'ئێڤــــا'، کچێکی ڕووسیی خەمبار، لە جیهانێکدا دەژی کە گرینگی و گەرمیی خۆشەویستی تێیدا کەمە. تاکە پەناگەی ئەو، نووسینەکانییەتی. ئەو وشانەی کە بە هێواشی ناخی دەخەنە ناو دونیاییەك، کەس نایبینێت.
لە دوورترین شوێنی ئەورووپا، لە پاریس، کوڕێك بە ناوی 'لوکاس' لە ناو جوانیی شەقامە باراناوییەکان و چرای شەواندا دەژی، بەڵام دڵی ئەویش پڕە لە بێدەنگی.
تا ئەو ڕۆژەی وشەکانی ئێڤــــا دەخوێنێتەوە...
و لە ناو هەر دێڕێکدا، مرۆڤێك دەدۆزێتەوە کە وەك خۆی شکاوە، بەڵام هێشتا جوانیی هەیە.
ئەم چیڕۆکە، تەنها باسی خۆشەویستی نییە.
باسی دوو دڵە کە لە نێوان بەفری ڕووسیا و بارانی پاریسـ'ـدا یەکتر دەدۆزنەوە.
باسی ئەو وشانەیە کە دەتوانن مرۆڤ رزگار بکەن...
یان بە ئارامی بیانشکێنن.
و لە کۆتاییدا، تێدەگەیت کە هەندێك کەس، تەنانەت دوای ونبوونیانیش، هێشتا لە ناو ئێمەدا دەژین."
دەستپێکردن: ٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
کۆتایی: ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦