kimsoma129
- MGA BUMASA 119
- Mga Parte 6
«لە جیهانێکدا کە دیسپلین و نمرەی +A تێیدا بڕیار لەسەر بەهای ژیانت دەدەن هەندێک یاسا هەن کە ناکرێت بشکێنرێن... تا ئەو کاتەی ئەو دەبێتە بەشێک لە هاوکێشەکە»
کیم نامجوون؛ بەڕێوەبەری خوێندنگە، ڕاهێنەرێکی سارد و بێبەزەیی کە یاسای یەکەمی ژیانی زۆر ڕوونە: "هیچ کچێک مافی بەشداری کردنی لە خولە تایبەتەکانی مندا نییە" بەڵام کاتێک ملیاردێر چۆی مونسیۆک بە بەکارهێنانی کارتێکی بەهێزی متمانە و مەرجێکی قورس ڕووبەڕووی دەبێتەوە، نامجوون ناچار دەبێت دەرگای کۆشکە سارد و سپییەکەی بۆ کچە نازدار و شەرمنەکەی ئەو^ئێنا^ بکایەوە.
ئێنا، کچێک کە لە ناو سۆز و پاراستندا پەروەردە بووە ناچار دەکرێت پێش کرانەوەی قوتابخانەکان لەژێر هەمان سەقف لەگەڵ پیاوێکدا بژیت کە دەنگە گڕەکەی تەواوی جیهانی دەترسێنێت لەیەکەم بەریەککەوتندا هاوکێشە ئاڵۆزەکانی بیرکاری و هاوارە بێبەزەیییەکانی نامجوون
ئێنا تووشی داڕمانێکی دەروونی دەکەن.
کاتێک ڕەقی سەربازی مامۆستایەک بەرامبەر نازکێشی کچێک دەوەستێتەوە، توندترین یاساکانی نامجوون تێکدەشکێن.
ئایا نامجوون ئەم ڕۆحە نازدارە دەشێوێنێت یان ئێنا دەبێتە ئەو کەسەی کە بەسەر ساردیی و بەردیی دڵی نامجووندا زاڵ دەبێت؟