astra_hanm
"لە جیهانێکدا کە پارە و دارایی هەموو دەرگایەکی دەکردەوە، تەنها یەک شت هەبوو کە بە سەرمایە نەدەکڕدرا: پەیوەندیی نێوان نازەنین و جیهان."
نازەنین، کچێکی ٢١ ساڵەی خاوەن ڕوخسارێکی فرێش، قژێکی وەیڤیی درێژی سەرنجڕاکێش و دەنگێک کە حەسرەتی تێدایە، شازادەی خێزانێکی زۆر دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندە. لە پشت ژیانی ئاسایی زانکۆ و خوێندنی یاسا، نازەنین تەنها پشت بە دوو کەس دەبەستێت: بنار، هاوڕێی ڕاستەقینەی ڕۆژە سەختەکانی، و جیهان-ئەو گەنجە ٢٦ ساڵە سەرکەوتوو و ماسولکەدارەی کە هەموو شار حیسابی بۆ دەکات، بەڵام لەبەرمبەر نازەنیندا تەنها ئەو هاوڕێ دڵسۆزەیە کە لە منداڵییەوە سێبەری بێمنەتی پاراستوویەتی.
لەنێوان کۆبوونەوە شۆخ و شەنگەکانی نەوە دەوڵەمەندەکان لە ماڵی گەورە، هەینییە خێزانییەکان، و سەفەرە هاوبەشەکانی کۆتایی هەفتە بۆ ڤێلاکانی دەرەوەی شار... نهێنییەک، هەستێکی شاراوە، یان ڕووداوێکی نەپێکراو هێواش هێواش بەرەو ڕوویان دێت. تا کوێ هاوڕێیەتیی منداڵی دەتوانێت بەرگە بگرێت کاتێک جیهانی دەوروبەریان دەست بە گۆڕان دەکات؟
نازەنین&جیهان