un-knownn
بارانێکی کەم دەباری. سام تازە لە فرۆکەخانە گەڕابووەوە و جانتاکانی لە دەست بوو، بە شەقامێکی قەرەباڵغدا دەڕۆیشت و بە مۆبایلەکەی بە توڕەییەوە قسەی دەکرد. لەناکاو لە کۆڵانێکی تەنیشتییەوە دەنگی پێکدادانی چەند کەسێک هات. سام سەیری کرد؛ کچێک بە تەنیا ڕووبەڕووی سێ پیاوی سەرشەقام ببووەوە.سام ویستی بچێتە پێشەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات، بەڵام پێش ئەوەی هەنگاو بنێت، کچەکە بە جووڵەیەکی خێرا و لێهاتووانەی هونەری شەڕ یەکێکیانی خستە سەر زەوی. سام تەنیا بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکرد. کچەکە هیچ هاواری نەدەکرد، تەنانەت یەک وشەش لە دەمی نەهاتە دەرێ، تەنیا بە بێدەنگی و بە چاوە پڕ لە ئاگرەکانیەوە شەڕی دەکرد. ئەو کچە 'لەرین' بوو...".
کەسایەتی لەرین
ڵاڵە،هاروهاجە،شیرینە ،هەتیوە،ئازاشە
کەسایەتی سام
توڕە ،سارد،زیرەک،سەپێنەر،دڵێکی باش
مافی چیرۆکەکەم بۆ خۆم دەگەڕێتەوە هیوادارم کەس بیرۆکەکەی نەدزێت« خوایە ئەو کەسە بکە بە بزن کە چیرۆکەکەم دەدزن»😠🤲🏻😅☺️
سڵاو چاو گەشەکانم هیوادارم بەدڵتان بێت چونکە زۆر بەدڵ ئەو چیرۆکەم دەنوسم تکایە هەر ڕەخنەیەکتان هەبوو بێ دودڵی بیڵێن لە سەر سەرم دایدەنێم بەڵام تکایە بە شێوازێکی جوان چاوەڕێی پاڵپشتیانم 😉😌💋
بەرواری دەستپێکردنی ,27/7/2026