kimsoma129
"لە جیهانێکدا کە ڕاستییەکان بە خوێن دەنووسرێنەوە، هەندێک پەڕاو هەن کە هەرگیز نابێت هەڵبدرێنەوە"
لە پەڕاوێکی ڕەش و سپی و تاریکدا، لە پشت پەنجەمۆرە سوورەکان و شوێنپێی تاوانە شاراوەکاندا، پیاوێک وەستاوە کە یاسا لەژێر دەستەکانیدا دەچەمێتەوە. ئەو تەنها قەدەرێک دەناسێت: تۆڵە و دەسەڵات.
«لە جیهانی مافیادا، هیچ شتێک بە بێبەرامبەر بەدەست ناهێنرێت... تەنانەت ئاشتیش!»
کاتێک ڕێکەوتنێک بە مۆری خوێن و بەبێ ڕەزامەندی دڵ ئیمزا دەکرێت، دوو جیهانی جیاواز دەبنە یەک ڕێکەوتنێک کە «نارا»ی فڕێدایە ناو کۆشکی سارد و تاریکی «نامجوون»؛ پیاوێک کە تەواوی جیهان لە ناوی دەترسان، بەڵام کەس نەی دەزانی لە پشتی ئەو ناوە ترسناکەوە، پیاوێک هەبوو تەنها بۆ پاراستنی نیشتمانێک لە ناو چاوەکانی ئافرەتێکدا دەگەڕا..
کاتێک پەڕاوێکی داپۆشراو بە نهێنی و خوێن دەکرێتەوە، سنووری نێوان پاراستن و وێرانکاری، خۆشەویستی و ڕق بە تەواوەتی دەسڕێتەوە. ئایا عەشق دەتوانێت ڕوونکردنەوەیەک بێت بۆ ئەو تاریکییە بێپایانەی کە لە ناخی ئیمپراتۆرییەتێکدا شاراوەتەوە؟ یان خۆی دەبێتە قوربانیی لاپەڕەیەکی تری ئەم پەڕاوە خوێناوییە؟
"من لێرە نیم بۆ ئەوەی چاوەڕێی مردنت بکەم... ئەگەر ڕقت لە منە، ئەو ڕقە بکە بە وزە تا لەم جەهەنەمەدا بژیت!"