platonic_mind1822
هەندێک شەو هەن... شەوەکانێک کە تاریکییان تەنها تاریکی نییە، بەڵکوو ڕەنگی بیرکردنەوەیە، ڕەنگی دڵتەنگییە، ڕەنگی ئەو دەمەیە کە مرۆڤ خۆی دەبینێت بە تەواوی.
ئەم کتێبە لە دڵی ئەو شەوانەوە هاتووە... لە شەوێکەوە کە تێیدا کات وەک مەرگی هێواش دەڕوات، و هەست و بیر و ئارەزوو و یادگارییەکان وەک با دەهێنن. ئەو شەوانەی کە تێیدا دەزانیت دووری، تەنها دووری نییە... بەڵکوو تاقیکردنەوەی دڵە.
ئەم نووسینانە تەنها وشە نین؛ دەنگی ڕوحێکن کە هەر جارێک خۆی دەنووسێت، هەموو ئەو شتانە دەنووسێت کە ناتوانێت بە دەنگ بڵێیت. دەنووسێت بۆ ئەو کەسەی کە بوونی وەک ڕووناکییە، و نەبوونی وەک شەوێکی بێ کۆتاییە.
ئەگەر تۆش ڕۆژێک لە ژیانتدا کەسێکت خۆش ویستووە... ئەگەر تۆش بە دڵتەنگی دەستت پێکردووە و هەستت کردووە دونیا بەبێ ئەو کەسە تەواو نابێت... ئەگەر تۆش جارێک فرمێسکت دابەزیوە بەڵام غرورت ڕێگەی نەدا بیبینن... ئەوا ئەم کتێبە بۆ تۆش نووسراوە.
ئەم کتێبە، تەنها چیرۆک نییە...
ئەم کتێبە، نامەی دڵێکە بۆ دڵێکی تر.
بەخێربێیت بۆ ناو ئەو دنیایەی کە تێیدا خۆشەویستی بە ڕەشێکی جوان دەنووسرێت...
بەخێربێیت بۆ ناو دڵتەنگی.
- ئاڵان