velvet_yulia_
تاریکی... دەنگی هەناسەیەک کە لە ترسدا دەلەرزێت. دەنگی زەنگی دادگا دەبیسترێت، دەنگی باران و تەورێک کە بە زەویدا دەکەوێت.)
"هەموو شتێک بە یەک شەو گۆڕا... لە نێوان کوپێک شەراب و دەستێک خوێن. من نەمدەزانی چۆن گەیشتمە ئەوێ، تەنها ئەوەم دەزانی کە جیهانم تێکچووە. ئێستا، لە نێوان چوار دیواری 'تارتاروس'دا، لەگەڵ بەدناوترین تاوانبارانی جیهان بەندکراوم. ئەوان پێیان وایە من بکوژم، بەڵام من... تەنانەت خۆشم ناناسمەوە."
کرستینا ئارابێلا بلەیک. هەڵبژێردراو بۆ بون بەجێگرەوەی باوکی.
ئەوکچەی هەمیشە. جێگای شانازی و. باسی سەر زاری خەلکی و خێزانەکەی بوە. چیتر. بەخت یاوەری نابێت رۆژە ناخۆشەکان. دەستی پێکرد.
پێویستە خۆی رزگار بکات. بەهەر نرخێک بێت. جا بەخشینی تەوسوی بونی خۆی بێت بە پیاوێک کە رابردویەکی خراپی لەگەلی هەیە یا.خۆی رادەستی مەرگ دەکات کێ دەزانێت؟