mansa_1
من مانگم...
هەزاران ساڵە شایەتی نهێنییەکانم کردووە.
شایەتی درۆیەک بووم کە بووە چارەنووس، و ڕاستییەک کە ناچار بوو لە تاریکیدا بشاردرێتەوە.
ئەمجارەش چاوەڕێی کچێکم...
کچێک کە بە بێ ویستی خۆی هاتە ناو جیهانێک کە هی ئەو بوو، بەڵام نایناسی.
«من لەکوێم؟»
«ئەم شانشینە چییە؟»
«بۆچی هەمووان وەک ئەوە سەیری من دەکەن کە پێشترم ناسیوە؟»
ئەو هێشتا نازانێت...
هەندێک وەڵام، ژیان دەگۆڕن.
و هەندێک ڕاستی، هەرگیز نابوون ئاشکرا ببن.
بەخێربێیت... بۆ شانشینی مانگ. 🌙💜