Darin_sh17
لە ناو تەمومژی چیا سەرکەشەکاندا، ناکۆکییەکی خوێنداریی کۆن بڕیارە کەرامەت و ژیانی کچێکی چاونەترس بە ناوی لاڤین بکاتە قوربانی. بەڵام شەوی پێش گواستنەوەی، لە ناو بارانی فیشەک و ناپاکیدا، سوارچاکێکی دەمامکدار بە جەمەدانییەکی ڕەشەوە دەردەکەوێت... ئومێد، کوڕی عەشیرەتی نەیار کە یاسای خێڵەکەی دەشکێنێت تا کچێکی بێتاوان بپارێزێت. عەشقێک لە نێوان جەنگ، غیرەت و تۆڵەدا چەکەرە دەکات... ئایا ئەم جەمەدانییە دەبێتە سێبەری پاراستنیان یان کفنی عەشقەکەیان؟