dr_yada
هەموومان بە ڕووناکی دەست پێ دەکەین...
بەڵام کێ دەزانێت لە کام وێستگەی ژیاندا سێبەرەکان دەمانخۆن؟
ئەم کتێبە تەنها گێڕانەوەی چیرۆکی پیاوێک نییە کە جیهان وەک "خراپەکار" نیشانی دەدات.
ئەمە گەشتێکی قووڵە بۆ ناو ویژدانی مرۆڤێک کە باشییەکەی بوو بە نێچیر بۆ چاوچنۆکەکان.
لێرەدا دەبینیت چۆن مرۆڤێکی چاکەکار، کاتێک هەموو دەرگاکانی لێ دادەخرێن، ناچار دەبێت پەنا بۆ تاریکی ببات بۆ ئەوەی حەق و دادپەروەری بدۆزێتەوە.
ئەمە یاداشتنامەی کەسێکە کە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە، بەڵام لە ناوەوە هەرەس هێنراوە.
چیرۆکێک کە پڕە لەو ڕاستییە تاڵانەی هەموومان لێی ڕادەکەین.
ئاگاداری:
ئەو پیاوەی لەم لاپەڕانەدا دەیناسیت، تەنها یەک خاڵی لاوازی هەیە...
تەنانەت کاتێک کتێبەکەش تەواو دەکەیت، ئەو دەنگە لە گوێچکەتدا دەمێنێتەوە کە دەڵێت:
"تکایە... کتێبەکە دامەخە، لە تاریکی دەترسم."