waren_ali13
حەوت بنەماڵە دەجەنگن بۆ بەدەست هێنانی تەختی پاشایەتی
لەسەر زەوییەک کە وەرزەکانی ساڵانێکی درێژ دەخایەنن، نیشتمانێک بە ناوی وێستەرۆس لە ژێر سایەی خیانەت، جەنگ و تەماعی پاشاکاندا دەناڵێنێت. لە کاتێکدا خانەدانە گەورەکان لەسەر تەختی ئاسنین سەرقاڵی یەکتربڕین و ڕشتنی خوێنی یەکترین، لە پشت "دیوارە سەهۆڵینەکەوە" تاریکییەکی کۆن بەئاگا دێتەوە کە هەڕەشە لە بوونی مرۆڤایەتی دەکات. جیهانێک کە تێیدا هاوڕێیەتی دەفرۆشرێت، هاوپەیمانی بە خوێن واژۆ دەکرێت، و تەنها بەهێزەکان مافی مانەوەیان هەیە
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
««.بەڵام لە ئەوپەڕی دەریاوە، لە ناو گەرمای بیابانەکان و غەریبییدا، مێژوو ڕێڕەوێکی تر دەگرێتەبەر. ، شازادەیەکی گەنج بە قژی زیوین سەرهەڵدەدات؛ دوایین کوڕ و میراتگری خانەوادەی ئەژدیهاکان کە تەختی خێزانەکەی داگیرکراوە.ئەو کە لە ناو ترس و هەڵاتندا گەورە بووە، ئێستا دەبێت لە جیهانێکی دڕندەدا بیسەلمێنێت کە ئاگری تارگاریانەکان لە دەمارەکانیدا دەکوڵێت. ئەو دەبێ بەتەنها ڕووبەڕووی پاشا خائنەکانی وێستەرۆس ببێتەوە و مافی خۆی بگەرێنێتەوە،»»
{دەیرۆن}
«تۆ هاتووی بۆ ئەوەی چۆک بۆمن دابدەی وەک پاشا»
{هلەینا}
«نەخێر من واناکەم»
{دەیرۆن}
«لەگەڵ من بە هلەینا جیهانی نوێم لەگەڵ بنیاد بنێ »