moonie0xoxo
Completed ✓
'جگە لە نا ئومێدی و بەتاڵی ناخم هەست بە هیچ شتێکی تر ناکەم،هەست بە خۆم دەکەم کە ڕۆژ بە ڕۆژ مرۆڤایەتیم لە دەست دەدەم.،لە ئاوێنەکەم تەنها کەسێکی بێ کەڵك و بێ بایەخ دەبینم..
ڕووخسارم بە تەواوی ڕەنگی مردووی پۆشیووە.،ماوەیەکی زۆر دەبێت کە کۆتاجار بە دڵخۆشیەوە گرنگیم بە خۆم و ڕووخسارم داوە.،ژێر چاوەکانم ڕەش هەڵگەڕاون،.و لێوەکانم وشك بوونەتەوە.،تاڵەکانی قژم لاواز بوون..
هەمیشە لەم ڕۆژە دەترسام بە سەرما بێت و لە تەنهایی'دا بمرم.،بەڵام پێدەچێت ترسەکەم خۆی بکاتە واقعیەکی تاڵ و بەو شێوەیە بمرم.،ئەگەر
بم توانیبایا لەگەڵ مەرگ قسەبکەم کۆتا داخوازیمم پێ دەگوت..'
..
من لە ژیاندا چەندان جار ڕووبەڕووی مەرگی خۆم بوومەتەوە، وە هەر جارێکیان دووبارە و سێ بارە خوای گەورە لە مەرگی خۆم پاراستوومی
ئەم کتێبەش سەبارەت بە هەلێکی ترە لە ژیاندا کە دەدرێ بە هەموو کەسێك، گرنگ نییە زوو بێت یان درەنگ بێت، هەر کات هەلێکی تر ڕێک بکەوێت، من دووبارە هەوڵدەدەمەوە
سەڕەڕای ئەوەی دەزانم کە دەدۆڕێم.