liilkitty
هەندێک خۆشەویستی هێندە قووڵن، دەبنە هەڕەشە هێندە زەبەلاحن، دەبنە دیواری قەدەغەکراو ئەگەر "نوڕا" تێبگەیشتایە چەندە قووڵ و بە پەرۆشی لە چاوەکانی "چیاڤان"دا خۆشەویستی دەبینرێت، ئەوکات لە واتای غیرە و ملکەچبوونی تێدەگەیشت.
بەڵام ئەو خۆشەویستییەی چیاڤان هەڵیگرتبوو، لە دڵی نوڕدا تەنیا شڵەژان و بێزاری دروست دەکرد. ئەو نایەوێت هەرگیز بەو چاوەوەش سەیری نەکردووە. نوڕ تەنیا داوای دوورکەوتنەوە دەکات، داوای ئاسوودەیی دەکات لە ژێر باری قورسی چاودێرییە بێوچان و بڕیارە کۆنەکانی عەشیرەتەکەی. هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ چیاڤاندا، بۆ ئەو مانای ئەسرکردن دێت نەک ژیان.
ئەوەی نوڕا بە تەواوی لێی تێگەیشت، بوونی ئافرەت لەنێو عەشیرەتەکانی زێدی مێرگەسۆر، قوربانییەکی سەختە کە دەبێت هەموو ڕۆژێک لەپێناوی ژیاندا بیدات.