xanm_456
لە گەڕەکێکی بێدەنگدا، ماڵێکی بچووک هەبوو کە بڕێکی بێسنوور لە ئارامی و بەختەوەری تێدا کۆببووەوە. ئەم خێزانە تەنها لە سێ کەس پێکهاتبوو: شوان (باوکێکی میهرەبان و سەرڕاست)، سۆزان (دایکێکی میهرەبان و هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێو)، و کچە تاقانەکەیان &ناز
ناز ئاگرێکی بەتاو بوو! کچێکی 18 بێسنوور هاروهاج، پڕ لە وزە، و دەنگەپێکەنینەکانی تەواوی کۆڵانەکەی دەبووژاندەوە. ناز لەگەڵ دایک و باوکیدا وەک هاوڕێی نزیک بوو؛ بەیانیان بە گەمە و پێکەنین خەبەری دەکردنەوە و ماڵەکەیان پڕ بوو لە خۆشەویستی و بەختەوەریی ڕاستەقینە.
&
لایەکیتر
لە لایەکی تری شار و لە کۆشکێکی زۆر گەورە و دەوڵەمەنددا، خێزانی خان دەژیا. باوکی (بەختیار خان) پیاوێکی خاوەن شکۆ و ناسراو بوو، دایکی (نێرگز خانم) ژنێکی بەڕێز و بەڕەوشت بوو کە هەمیشە بە میهرەبانییەوە مامەڵەی لەگەڵ خەڵکدا دەکرد. خێزانێکی زۆر رێکپۆش، جوان و دەوڵەمەند بوون.
بەڵام کوڕە گەورەکەیان، فریاد، بە تەواوی جیاواز بوو.
فریاد کوڕێکی باڵابەرز، ڕێکپۆش و خاوەن ڕووخسارێکی زۆر سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام چاوەکانی وەک سەهۆڵ سارد و هەڵسوکەوتەکانی ترسناک و توڕە بوون. لە دنیای بازرگانیدا کەس نەیدەوێرا بەرامبەری بوەستێتەوە. ئارامگرتنی زۆر کەم بوو و هەر شتێکی بویستبا، دەبوو
مافی تەواوی چ