un-knownn
ئێلینا کچێکی بێسەرپەرشت بوو کە هەموو ژیانی لە نێوان لاپەڕەی کتێبە پزیشکییەکان و هیوای ڕزگارکردنی مرۆڤەکاندا بەسەر دەبرد. بەڵام لە شەوێکی باراناویدا، کاتێک لەسەر ڕێگایەکی چۆڵ چاوی بە پیاوێکی بریندار و بێهۆش دەکەوێت، سوێندی پزیشکی ناچاری دەکات ژیانی ڕزگار بکات.ئەو نەیدەزانی ئەو خوێنەی لەسەر دەستەکانیەتی، خوێنی لۆرێنزۆ فرانکۆیە؛ مەترسیدارترین و بێبەزەییترین سەرۆک مافیای ئیتاڵیا.کاتێک بەیانی بە لولەی چەکێک لەسەر ناوچەوانی خەبەر دێتەوە، تێدەگات کە گەورەترین هەڵەی ژیانی کردووە. ئەو فریشتەیەی ژیانی لۆرێنزۆی ڕزگار کرد، ئێستا لەناو قەفەسی شێرەکەدا بەند بووە.
"من ژیانی تۆم ڕزگار کرد!"
"وە هەر ئەوەش وایکرد ببیتە موڵکی من... تا کۆتایی ژیانت."
ئایا ئێلینا دەتوانێت دڵی پیاوێک چاک بکاتەوە کە تەنها زمانێک بیزانێت زمانی فیشەک و خوێن بێت؟ یان خۆی دەبێتە قوربانی داهاتووی جیهانی تاریکی مافیا
تێبینی گرنگ:ئەم چیرۆکە بەرهەمی مێشک و ماندووبوونی خۆمە. تکایە ڕێز لە ماندووبوونم بگرن و کۆپی مەکەن. دزینی بیرۆکە یان دەقەکان نیشانەی کەمئاستی و بێتواناییە. لە کاتی بینینی چیرۆکەکەم لە هەر ئەکاونتێکی تردا، ڕاستەوخۆ بلۆک و ڕیپۆرت دەکرێت.
بەرواری دەستپێکردنی 29/7/2026