kurdish_wlw
«هەمووان وەک پەڕەی گوڵێک سەیریان دەکردم....
بێ ئاگا لەوەی لە ناوەوەمدا زریانێک هەبوو بۆ هاوارکردن~
کاتێک بۆ یەکەمجار دەستکێشەکانم لەدەست کرد،نەمویست تەنها لە کیسە بۆکسێنەکە بدەم~~
دەمویست لەو وێنەیە بدەم کە جیهان بۆی کێشابووم!! »
لیۆرا؛ ئەو کاپتنەی کە چاوەکانی لە ساردیی زستان دەچوو، پێی وتم کە من تەنها کچێکی لاوازم. ئەو ڕاستی دەکرد، بەڵام نەیدەزانی کە هەندێک جار، لاوازەکان تەنها پێویستیان بە کەمێک "درز" هەیە بۆ ئەوەی دیوارەکان بڕووخێنن.....
{چیرۆکی ئێما و لیۆرا؛ چیرۆکی لێدانی دڵێک کە لەگەڵ هەر بۆکسێک دا، مانا بۆ ژیان دەدۆزێتەوە. ئایا ئێما دەتوانێت لە بەرامبەر لێدانەکانی لیۆرا و لێدانەکانی ژیاندا خۆی بگرێت؟ }
* چیرۆکەکە باس لە پەیوەندی نێوان دوو کچ دەکات*