​kurdish Stories

Refine by tag:
​kurdish
​kurdish

2 Stories

  • Promise  "بەڵێن by vanteia
    vanteia
    • WpView
      Reads 51
    • WpPart
      Parts 6
    ​لە ڕۆژانی منداڵیدا، لەسەر لێواری باخچەیەکی کۆن و بە تیشکی مانگێک کە شاهیدی پەیمانەکەیان بوو، "ئارام" و "سۆز" بەڵێنیان بە یەکتری دا؛ کە هەرچیەک رووبدات، ئەوا هەمیشە و تا هەتایە پێکەوە دەمێننەوە. ​بەڵام ژیان هەمیشە بەو جۆرە ناڕۆט کە ئێمە دەمانەوێت... ڕۆژێک ماڵی سۆز بێ ماڵئاوایی و لە ناکاودا کۆچ دەکەن بۆ شارێکی دوور، بەمەش پەتی ئەو بەڵێنە پچڕا و ساڵانێک لە دابڕان و چاوەڕوانی دەست پێدەکات. ​ئێستا، دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک، ئارام (٢٦ ساڵ) و سۆز (٢٣ ساڵ) کەسانی ترن، بەڵام برینی دوورییەکە هێشتا ساڕێژ نەبووە. لەو کاتەی کە هەمیشە بڕوایان وابوو هەرگیز یەکتری نابیننەوە، چارەنووس لە ڕێگەیەکی چاوەڕواننەکراودا، لە ژێر نمەبارانێکی نەرمدا، جارێکی تر ڕێگەیان بە یەکتری دەگەیەنێتەوە. ​ئایا بەڵینی منداڵی دەتوانێت بەسەر ئاستەنگەکانی ئەمڕۆدا سەرکەوێت؟ یان برینی دابڕان زامێکی قووڵترە لەوەی بگەڕێتەوە دواوە؟ ​با لەم گەشتە سۆزدارەدا پێکەوە ببینین...
  •  خوێنی خەوتوو لە خاکی قەدەغەکراودا.. by Black9g
    Black9g
    • WpView
      Reads 103
    • WpPart
      Parts 5
    "سێ شوێنەوارناسی چاونەترس و دکتۆرێکی هاوڕێیان، پێ دەنێنە ناو قووڵایی دارستانە سامناک و قەدەغەکراوەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارێکی مێژوویی دێرین دەربارەی هۆزی گورگەکان. گەشتێک کە سەرەتا وەک سەرکێشییەکی زانستی دەست پێدەکات، بەڵام ساتی گەیشتن بە ناوچە تاریکەکە و هەستکردن بە سێبەری "سیلاس" ئەلفایەکی بەهێز و کێوی - هەموو شتێک سەرەوژوور دەکات. ​کاتێک غەریزە شاردراوەکان بەئاگا دێن و خوێنی خەوتووی ناو دەمارەکانیان هاوار دەکات، تێدەگەن کە ئەوان تەنها بۆ دۆزینەوەی مێژوو نەهاتوون... بەڵکو هاتوون بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆیان ببنەوە. ​ئایا لەم خاکە قەدەغەکراوەدا ئامێر و چەکەکان فریایان دەکەون، یان یاسای سروشت و غەریزە بەسەریاندا زاڵ دەبێت؟ ***** ****** ****** ****** ****** نوسەر =Ben10 دەستپێک = ٢٠٢٦-٦-٢٩ دووشەممە . کۆتای= ئەوەیان خوا خۆی دەزانێ 😁. بۆ خوێنەرە ئەزیزەکان 💙