_GyRoD4tM_
خۆشەویستم ئەلێن دڵ ئاگای لەدڵە ،باشە تۆ هەست بەمن ئەکەیت؟هەست بەوە ئەکەیت کە من زۆر بیرت ئەکەم؟هەرکاتێک وێنەیەکت ئەبینم چاوەکانم بەرگە ناگرن هەر زوو فرمێسکەکانم دێنە خوارێ،هەر کاتێک بیرلەوە ئەکەمەوە کە ئیتر تۆ نیت لە ژیانم ،هەموورۆژەکەم پڕ خەم ئەبێت،نازانم چەند رۆژ و شەوی تر بژمێرم تا بتبینمەوە،ئایا ئەوەندە ئەستەمە دیدارت؟یان من ئەو توانایەم نییە نامەیەکت بۆ بنێرم بلێم بیرت ئەکەم؟با بەس بێت ،ئیتر توانام نەما ،نازانم چ شتێک بکەم بۆ ئەوەی بتوانم بەسەر ئەم هەستە زاڵ بم،نازانم چۆن کەسێکی تر بخەمە دڵمەوە و خۆشم بوێت،نازانم ،ئیتر ئەمەوێ برۆم لەم شارە دوور کەومەوە،نامەوێ ئیتر بەم شەقامانە پیاسە بکەم،نامەوێ بە هیچ جێگایەک برۆم،چونکە گشتی یادگاریییە...🩹🤎
ʚ28/8/2023ɞ