jin_marry
وەرزی دووەمی چارەنووسی شیرین
مەیس کۆڵ، کچە تاقانەکەی براندۆن و لایرا، تەنها هەنگاوێکی کورت لە بەدیهێنانی خەونی تەمەنییەوە دوورە که ئەویش کردنەوەی شیرینیخانەی تایبەتی خۆیەتی. بەڵام کێشەیەکی دارایی ڕێگری لێ دەکات.
مەیس کە خاوەن کەسایەتییەکی سەربەخۆ و سەرسەختە، نایەوێت ببێتە بارگرانی بەسەر دایک و باوکییەوە، بۆیە بڕیار دەدات پەنا بۆ تاقە کەسێک ببات کە توانای هاوکاری کردنی هەبێت ئەویش باشترین هاوڕێی براکەیەتی.
ئیثان میلەر، هاوڕێی دڵسۆزی جەیک کۆڵە، کاتێک مەیس بە پێشنیارێکی بازرگانییەوە دێتە بەردەمی، تووشی سەرسوڕمان دەبێت.
ئیثان هەمیشە هەستێکی شاراوەی بەرامبەر بە مەیس هەبووە، بۆیە بەبێ دوودڵی ڕازی دەبێت.
بەڵام ئەو هێشتا نازانێت کە مامەڵەکردن لەگەڵ کچێکی سەرسەخت و لێهاتووی وەک مەیس، زۆر لەوە قورسترە کە بیری لێ دەکردەوە.
دەستپێک:13-4-2026
کۆتایی:..........................؟