Ganare_
شارێک کە دیوارەکانی لە مەڕمەڕی سپین و ئاسمانی بەردەوام بەفری چۆڵ دەبارێنێت. پاشایەک لە ناو کابینەیەکی داریندا حوکم دەکات، کە نەک تەنها خاوەنی زێڕەکانە، بەڵکو خاوەنی هەموو ئەو بێدەنگییەیە کە شارەکەی داپۆشیوە.
ئاگاداربە! ئەگەر لە ناو ئەو تەمە چڕەدا گوێت لە گۆرانییەک بوو، مەچۆ بەدەم دەنگەکەوە؛ تەنها ڕاکە! چونکە ئەوەی بانگت دەکات، مرۆڤ نییە. ئەوە گەردەلوولێکە کە تەنها بۆ خوێن نایەت، ئەو هاتووە تا ڕۆحەکان بخوات و هەستەکان بمژێت، تا ئەو کاتەی تەنها جەستەیەکی بەتاڵ و چاوێکی بێهیوات بۆ دەهێڵێتەوە......