rozhinhuang
تەڵەی عەشق لە کۆشکی مافیادا
"تۆ دەتوانیت لە تەواوی جیهان ڕابکەیت... بەڵام ناتوانیت لەو سێبەرە ڕەشە ڕابکەیت کە ناوی کریستۆفەر بانگچانە."
من کچێکی ئاسایی بووم، کچێک کە وەک لێکۆڵەرێک پەڕەی مافیام دەهێناو دەبرد بێ ئەوەی بیزانم. بەڵام ژیان یارییەکی توندی پێکردم کاتێک منی خستە ناو تاریکترین و مەترسیدارترین کۆشکی مافیا لە سیئۆل؛ کۆشکی گرووپی سترای کیدز.
لەوێدا، من تەنها ڕووبەڕووی چەک و خوێن نەبوومەوە، بەڵکو کەوتمە داوی پیاوێک کە یاسای جیهانی ژێرزەمین بەڕێوە دەبات. بانگچان؛ سەرۆکێکی توند و سارد، بەڵام عاشقێکی، خاوەندارێتیخواز و شێت بۆ من. پیاوێک کە ئامادەیە تەواوی جیهان بسووتێنێت تەنها لەبەر یەک دڵتەنگی یان یەک فرمێسکی چاوەکانم.
ژانەر: مافیا، نهێنی، درامی، ڕۆمانسی
.
"چاوەکانت تەنها بۆ منن، لێوەکانت تەنها هی منن... ئەگەر ڕۆژێک لێم جیا ببیتەوە، تەواوی ئەم شارە دەکەمە گۆڕستان!" - Christopher Bang Chan ---