HOZANVANEKI_NAMO0
بەخێرای ماتۆر سکیلەکەی وەرگەرا لەنێوەندی شار
بەخراپی کەوت و چەند برینێکی قوڵ پێستە ئەسمەرەکەی رووشاند..
ئۆتۆمبێلی پۆلیس بەزەحمەت بیست هەنگاو لە دوورییەوە بوو، گڵۆپە سورو شینە تاریکیەکەیان بڕی
بەخێرای هەلساوە و بە شەلە شەل بەرەو ماتۆر سکیلەکەی هەنگاوی نا، ماتۆرەکەی چاک کردو سورای بوو و بزوێنەرەکەی هەڵکرد
ئۆتۆمبێلی پۆلیسیش رێک لەبەردەمی وەرستا
بەر لە پێش هەر هەنگاوێک دەسکی ماتۆرەکەی بەخێرای سوراند و پێی نا لە ویلەکە
هاوارەکە شەقامەکەی هەژاند و تەماشاکەران چاویان لەسەر ئەو ماتۆر سوارە بوو، هەر بە و شێوەیە لەناو سێبەری تاریکیداون بوو و جگە لە دەنگدانەوەی بزوێنەرەکەی هیچی دیکەی بەجێنەهێشت.