ShanyaFuad
هەندێک جار قەدەر بە بێدەنگیی دێت... بە ئاوازی گیتارێکی بەجێماو لە سوچێکی شەقامێک، و زەنگنی دەفێک کە لە حەوشەی ماڵێکدا دەزرنگێتەوە.»
حەمید، گەنجێک لە ڕەگەزی مۆسیقا و تەسلیمبوون بە قەدەر، ناچار دەبێت دەستبەرداری ئەو ئامێرە بێت کە نیوەی ڕۆحی پێکدەهێنا..
زارا، کچێک پڕ لە ژیان و خولیای ئاواز، لە ساتێکی نا ئاگاییدا بەر ئەو دیارییە بەجێماوە دەکەوێت کە ڕێڕەوی ژیانی هەردووکیان بۆ هەتاهەتایە دەگۆڕێت.
چیرۆکی دەنگێکە کە لە ناو بێدەنگیدا گوزەردەکا، و ئەڤینێکە کە لە ڕاستگۆیی و «سادە»ییدا دروست دەبێت..
«گەر لە چارەی من نووسرابێت... ئاوازەکان خۆیان ڕێگەی خۆیان دەدۆزنەوە.»