لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەمریکا مامۆستایەک داوای لە خوێند کارەکانی کردووە کە لە ڕۆژی سەری ساڵ نامەیەک بنوسن بۆ خوا .. داوای بەدیهێنانی هیواکانیان بکەن یاخود ئەو پرسیارانەیان لێ بکەن کەلە مێشکیانایە و وەڵامەکانیان ئەوێت . نامەکان بەم جۆرە بوون .. خوایە گیان لە مەکتەب پێمان ئەڵێن هەموو شتێک تۆ ئەیکەیت و بەدەست تۆیە ئەی کێ کارەکانی سەر زەوی ڕائەپەڕێنێت کە تۆ لە پشوودا بیت ؟ جین --- خوایە گیان ئایا خۆت بەمەبەست زەرافەت بەو درێژییە دروست کردووە یان هەڵەیەک ڕووی داوە ؟ نورما --- خوایە گیان لەجیاتی ئەوەی کەسەکان بمرێنیت و دوای هیلاک بیت و مرۆڤی نوێ دروست بکەی بۆچی هەر ئەوانی پێشوو ناهێڵیتەوە ؟ جین --- خوایە گیان کێ هێڵی بەدەوری وڵاتەکان کێشاوە ؟ نان --- خوایە گیان ئینجیلم خوێندەوە تۆ مەبەستت لە وشەی (بوون) چییە ؟ کەس جوابی نەداومەتەوە . لەگەڵ خۆشەویستیم . ئالسون --- خوایە گیان ئایا تۆ هەروا شاروەیت ؟ یان ئەمە فێڵ و یاریە ؟ لاکی --- خوایە گیان بەیارمەتی خۆت ئەسپێکی بچووکم بۆ بنێرە . تێبینی شتێکیش بکە ئەمە یەکەم جارمە داوای شتێکت لێ بکەم گەر باوەڕیش ناکەیت ئەتوانیت سەیری ئەرشیفەکەی من بکەی لای خۆت . برووس --- خوایە گیان چووم بۆ ئاهەنگێک بوک و زاوا لە کەنیسە ماAll Rights Reserved