The Psychology of Loving You |کوردی|
.. چاوەکانی پرۆفیسۆرەکەم ئەمجارە تاریکتر دەردەکەون کاتێ سەیری دەکردم ..
جیاواز لە جاران کە زوو زوو چاوەکانی لادەدا بەڵام ئەمجارە وا دیار نەبوو کە بیهەوێ هەرگیز ئەم سەرنجدانە بوەستێنێت ..
دوای ئەوەی قوتابییەکان ڕۆشتن , ویستم منیش بڕۆم بەڵام دەنگێک منی وەستاند
" خاتوو لی "
وتی کاتێک قۆڵەکانی لێک ئاڵاند , دەنگی هەمیشە پیاوانە بووە , نایبینی لە کۆلیژ کەسێک بەقەد ئەو پیاوانە دەرکەوێ ..
بەو دەنگە منی لەنێو بیرکردنەوەکانم دەرهێنا
" نامەکەتەم پێ گەیشت "
بەنەفرەت بی .... ئەمزانی نەدەبوابە ئەوە بکەم ...
دەستێکی گەیاندە چاویلکەکەی و چاکی کرد پاشان دووبارە بەو چاوە تاریکانە سەیری کردم
" ئەمەوێ بزانم تۆ بۆچی من ,کە پرۆفیسۆری تۆم , هەڵتبژارد بۆ ئەوەی لێی نزیک ببیتەوە؟ "
ئەبووایە لەو ئیمێڵە تەنیا ئەرکی ڕۆژانەم نووسیبایە نەک داواکاری تر...!
ئیتر من کۆتایم هات ...!