تابلۆی شەیتان: تاوانێک لە پشکۆ . . . لە ھەموو تابلۆیەکدا شەیتانێک دەدۆزیتەوە لە شێوەی مرۆڤ.. کە دیوارە زێڕینەکانی ئەم شوێنە دەڕازێنێتەوە، لە سەرەتادا وادەزانیت کە ئەم دیوارانە ئەو تابلۆیانە ھەڵدەگرن تا لە نرخی خاوەن وێنەکان بەرز بکەنەوە. بەڵام ئەو ڕەنگە زێڕینییە ڕادەی تاوانباری و بێ نرخی ئەوان دەردەخات چونکە دوای خۆشییەکانی ژیان کەوتوون.. سیمای ڕووخساریان دەریدەخات تا چەند حەز و ویستیان بەرامبەر پێویستی جەستەیی و مادیی و ڕۆحیانی کۆکردووەتەوە لە ناخیاندا. ھەر یەکێک لە تابلۆکان وێنەی کەسێکی نەخشاندووە کە چیرۆکەکەی لەسەر نێوچەوانی ھەڵکۆڵراوە بە پشکۆیەک کە ھەرگیز ئاسەوارەکەی ون نابێت، نوسراوێک لەسەر نێوچەوانیان کە بەدەستھێنانی ئازاربەخش دیارە بەڵام لەدەست دانی مەحاڵە.. ---- ئەم کورتە چیرۆکە نوسراوی من نییە و من تەنھا وەرمگێڕاوە.. مافەکانی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی. بە پێنووسی: QamarMamkeghAll Rights Reserved