"من تۆم خۆشناوێت ،بڕیاریش نیە خۆشمبوێیت ، چاوەڕێی هیچ شتێک لەمن مەکە ، تکایە ئەگەر هیوایەکت هەیە لەناوی بەرە ، لەبەر ئەوەی من کەسێکی کەم خۆش ئەوێت "ئەم قسانەی کرد وشە بەوشە کاتێک سەیری نێو چاوی هاوسەرەکەی دەکر . "کێیە ؟" "ئەو کچە کێیە کەخۆشت ئەوێ ؟" هاوسەرەکەی ئەم پرسیارەی کرد لەکاتێکدا باوەری نەئەکرد وەڵامەکەی وەک ڕەشە بایەک دێت و ڕابڕدوو و داهاتوو هەروەها هەستەکانیشی لەناو دەبات . "خوشکەکەت " تەمەنێک لەخۆشویستنی کەسێک بەشاراوەی درکاندی بێ ئاگا لە داهاتوو کە چی گەردەلولێکی پێیە . "واو .. ههه" ڕوخساری ئەو شێوازی باوەڕنەکردنەی پێوە دیار بوو کە لەناخەوە هەستی پێ دەکرد . لەگەل هەموو ئەو هەستانەی هەیبوو هەناسەیەکی کورتی هەڵکێشا "ڕێگە بدە یارمەتیت بدەم ، یارمەتیت بدەم بۆ بەدەست هێنانی ئـەو". _________________________________________ fri, August, 28 |+13|‼
6 parts