بە ئازارە کاتێك چاوت پڕ فرمێســك ئەبێ بە هۆی بیرکردنی کەسك. بە ئازارە کاتێك ئەو قسانە لەگەڵ خۆتا ئەکەی کە ئەتەوێ بە کەسێکی بڵێی و ناتوانی. بە ئازارە کاتێك بە هەڵە لە خەیاڵیان وێنەت ئەکێشن و نازانن چی لە ناختایە. بە ئازارە کە تۆ تاکە ئاواتم بی و نەیەیتە دی. بە ئازارە کاتێك بڵێی ببوورە لە کاتێکدا تۆ ئازاردراوی و ئازاربەخش نی. بە ئازارە کاتێك یەکێ درۆت لەگەڵ ئەکا و تۆ ئەزانی درۆ ئەکا بەڵام بڕوای پێ ئەکەی چونکە ئەترسی شەرمەزاری بکەی و لەدەستی بدەی. بە ئازارە کاتێك ئەوەی ئاواتی پێ ئەخوازی بێتە دی لە کاتێکدا کات درەنگ بووە و تۆ و ئاواتەکانیشت گۆڕاون. بە ئازارە کاتێك خەڵك پێت ئەڵێن بەهێزبە و نازانن بە چ بارودۆخێکدا تێئەپەڕی. بە ئازارە کاتێك پێکەنینێکی جوان دروست بکەی لە کاتێکدا لە ناختدا تێکشکاوی. بە ئازارە کاتێك بێ دەسەڵاتی لە وەسفکردنی شتەکانی ناخت بەڵام نە ئەتوانی قسە بکەی نە ئەتوانی بێدەنگ بی و دڵت ئازار ئەخوات بە ئازارە هەموو ئەو کەسانی چواردەورت دڵخۆش بکەی و کەس نەبێ دڵخۆشت بکا.