کچێک کە بەرگەی زۆرشت ئەگرێ هەمووان لەم چیرۆکە بەرگە دەگرن تۆش بەرگە بگرە شتێک ڕوویدا بگری و بە دەنگی هێواش ئەو شتانە بڵێ کە نەتوتوە لە کۆتایدا کەس نازانێ تۆ بەرگەی چئازارێکت گرتوە قسەی دڵت بۆ کەس مەکە وەک وتم لە ژوورێک دانیشە بگری و ئەو قسانە بکە کە نەتکردوە دڵنیابە تاکە کەس کە گوێت لێ ئەگرێ تاکە کەس کە ئەزانێ تۆ بەرگەی چ ئازارێکت گرتوە تەنها خودایە بەڵێ خودا ئەو کەسەی تۆی دروست کردوە ئەو کەسەی لە دایک و باوکت میهرەبانترە ئەو کەسەی چی چاکە ئەیهێنێتە سەر ڕێگات ئەو کەسەی گوێ لە قسەی دڵت ئەگرێ ئەو کەسەی لە کاتی گریانت ئەویش ئازاری ئەبێ ئەزانی بۆ چونکە قەت حەز ناکا بەندەکانی خۆی ئازار بکێشن بەڵام سەبریان تاقی دەکاتەوە کاتێ هەموو کەس بێهیوات دەکەن کاتێ هەموو کەس دڵت ئەشکێنن لە ناکاو خودا پڕ هیوات دەکات لە ناکاو خودا پارچەکانی دڵت چاک دەکاتەوە بەبێ ئامانج مەژی شتێک دیاری بکە و هەوڵی بۆ بدا هەوڵ بدە بە کەسێکی چاک ناوت ببردرێ هەوڵ بدە ئەوشتەی ئەتەوێ بە دەستی بێنی بۆ هەموو شتێک تەنها (بەرگە بگرە)