لێدانی دڵ خێرا تر و خێراتر دەبێت ، پشتم بە دیوارەکە دا " ئەمە هەمان شته " کۆڵانێکی تاریک پڕ بوو لە پیاوەکان کە هەموو ڕەشیان پۆشیبوو ئامادەم بۆ تەقەکردن " بوەستە . " ئەو دەنگە ناسراو بوو ئەو کوڕە هەموو جەستەی ڕەشی پۆشبوو لەسەر دەمی ماسکێکی بەستبوو و باقی دەموچاوی بە کڵاوەکەی شاردرابۆوە بەڵام بۆچی شێوەکەی ئەوەندە ئاشنا بوو و بۆچی دەنگی ئەو ئەوەندە ئاسودە بوو ئەو کێیه ؟