بینینی مانگ چەند دڵخۆش کەرە لە شەودا، مانگ سەرکردایەتی هەموو ئەستێرەکانی کردووە، ڕووناکیەکەی دەستی بەسەر تەواوی شەوەکەدا گرتووە و ڕووناکی ئەستێرەکانی دەوری نادیار کردووە. وە کاتێک ڕۆژ هەڵدێت بە بینینی درەوشاوە پڕ تیشکەکەی خۆر، مانگت بیر دەچێتەوە، سەیری ڕۆژ دەکەیت و بیر دەکەیتەوە چەند جوانە لەو ئاسمانە چۆڵە بە تەنها هەموو شوێنێکی پڕ کردووە لە ڕووناکی. ئێمە هەتا تاریکیمان نەبێت چێژ لە ڕووناکی نابینین هەر بۆیە بە دڵێکی خۆشەوە بەیانیان گوێ لە زرینگەی چۆلەکەکان ئەگرین و چاوەڕوانی ڕۆژێکی تازەین، وە هیوا خوازین ڕۆژەکەمان ڕووناک بێت وەک ڕووناکی خۆر.All Rights Reserved