مـن زۆر سێری فلیمی گرینۆک ئەکەم هەر ئەوەش ئـەڪەم بە بەهـانەیەڪ بۆ گریانـەڪانم، ئەپـرسم ئاخـۆ ئەبێت تـاڪەی بەرگەی سەختو نەهامەتیەڪانی ژیان بگـرم؟؟ هەر بەڕاستی ئەگەر کـەسێکـی تر با ئێستا دەست بەردار ئـەبوو هیچ هیوایەڪی ناما بۆ ژیان، بەڵاـم من بەهێزم،... تەنها بیرڪەوە دایـڪ و باوڪت دەست بەردارت بوونـە ، لەوکەسەش دوور کەوتیتەوە کە خـۆشت ئەویست، هەوڵی دەسدرێژی کردنە سەرت درا، لەبرا کەتیان جیا کردیتەوە کەتاکە کەست بوو، تەناتەن بـەبیر ڪردنەوە لێشـێ سەخـتە ئەی وا نیە!؟ باسی کام شەو بکەم..' شەو ھەبوو بە دەم گریانەوە ئەخەوتم' شەویش ھەبوو قسەکانی ئەوان وەک بڵێسە ئاگرێک لە ناخمدا گیر ئەبوو.' شەوی واش ھەبوو خەیاڵم دەکرد ئەوەندە خەیاڵمدەکرد خۆمم بیر ئەچویەوە' شەویش ھەبوو ھەموو گلەییەکانم و ئازارەکانم بۆ خودا باس دەکرد' شەوی وا ھەبوو ھەناسەم بۆ نەدەدراو دەستم توند لەسەر دڵم دائەنا دەمگووت بوەستە''ئیتر بەرگە ناگرم' بەڵێ ھەموو ئەو شەوانەو شەوانی پر لە چیرۆکی تریشم 'گوزەراند تا گەشتم بە ڕۆژێک ئیتر خۆم کۆکردەوەو لە ئازارەکانمەوە بووم بە مرۆڤێک'ی پێگەیشتوو' بـەڵام ڕۆژێک دێت هـەموو شتێک ئەگـۆڕێت! . ئـەم چیرۆڪە هـین خـۆمە هـەموو مافـێڪی ئەگـەڕێتەوە بـۆ خۆم(:All Rights Reserved