ئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگاداری پیشە شاراوەکەی ئەوی تریان نین هەرچۆنێک بێت هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک کچەکە کەیسێکی نوێ وەردەگرێت کەیسێک کە لە کاتی لێکۆڵینەوە لێی چەندین ڕووداو ڕوودەدات کە بەهۆیەوە ڕووی ڕاستی و پیشەی هاوسەرەکەی بۆ دەردەکەوێت بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک کچەکە بەهەمان شێوە ڕابردووە شاراوەکەی خودی خۆی و ئەو نهێنیانەی کە خێزانەکەی ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر لێیان شاردبووەوە دەدۆزێتەوە ئایە دوای هەموو ئەو ڕووداوانە هێشتاش ئەو دوانە بەیەکەوە دەمێننەوە ؟!Tous Droits Réservés