"ئەتەوێت ڕێگری لە ناکۆکی و شەڕی نێوان خێزانەکانمان بکەی؟ کەواتە ئەبێت باجەکەی بدەیت." "باشە.ئەو شتە چییە کە ئەتەوێت؟" "تۆ. تۆم ئەوێت. تۆ ئەبیت بە ژنی من." . . . چیرۆکێك کە تێیدا کانگ ناری بە ناچاری هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی وەزیری جەنگ دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە خوێنڕشتن بکات. ناری لە خێزانێکی خانەدان لەدایک بووە، وەک خانمێکی تەواو گەورە بووە، نەک موزایەدەك لە یاری دەسەڵاتدا. بەڵام کاتێک شەڕ هاتە ئاراوە، ئەو درایە دەستی پیاوێک "گوانگهۆ"کە خەڵکی وەک باوکی لێی دەترسێت- پیاوێکی سارد و بێبەزەییانە کە تەنیا بۆ بەرەکانی شەڕ دڵسۆزە. ناری چاوەڕێی هاوسەرگیرییەکی بێ خۆشەویستی دەکات، ژیانێک کە لە سێبەری شەڕدا بەسەری دەبات لەگەڵ مێردەکەی. بەڵام لە پشت نیگا ڕەقبووەکانی گوانگهۆوە نهێنیەک هەیە، نهێنییەک کە هەڕەشەی هەڵدانەوەی هەموو ئەو شتانە دەکات کە ناری پێیوابوو دەیزانێت. لە جیهانێکدا کە شەرەف لە سەروو هەموو شتێکەوەیە،ئایا ناری لە یارییەکەیاندا وەک بوکەڵەیەك دەمێنێتەوە، یان چارەنووسی خۆی دەنووسێتەوە.؟ __________________________________________ نوسراوی خەیاڵەAll Rights Reserved