چیەتی هم
:
ئەو بۆ چولەند خولە کێک پەیوەندی ئەپچڕێنێ لەگەڵ ئەم جیهانە
واتا چۆن تۆ چی ئەڵێی؟؟؟؟
د.ک /. واتا ئەو. بە هۆی شۆک یان هەر شتێک کە لە ڕابردوو ڕوی داوە توشی نەخۆشیەک بووە ئەگەر بکەوێتە خەیاڵ یان بیرکردنەوە ئەوە لەم جیهانە نامێنێ. ئەمە چەن جۆرێکی هەیە بۆ نموونە لە گەڵ کەسێ دانیشتبێ هەر ئەوەنە کەوتە بیرکردنەوە ئاگای لەوانەی دەورو بەری نامێنێ. چەنێ هەوڵیش بدەی. بیهێنیتە سەر خۆی ناتوانی تا خۆی بەتەواوی نەیەتەوە سەر خۆی جارێ نەخۆشیەکەی ئەتوانم بڵێم تازەیە بەڵام گەر چارەسەر نەکرا زۆر خراپ ئەبێ پێم سەیرە کەسێکی دڵڕەق و بێبەزەی وەک تۆ چۆن ئەیەوێ یارمەتی ئەمە بداا
( سەرنجێکی بکوژانەی پێدا کاتێ وشەکانی ئاخیری گوێ لێبوو )
چی دەربارەی دڵ ڕەقی و بێبەزەیی و ساردی و دڕندەی لە کاتێکا لای ئەو تەواو جیاوازم !!؟
( ئەوقسانەی لە دڵی خۆی کرد کاتێ دەرگاکەی کردەوەو چووە ژوورەوە بە خەندەیە کەم )(CC) Attrib. NonComm. ShareAlike