...
+13
شەیتان بە پیسیەکەی و نەفرەتەکەی ناسراوە لەنێوان خەڵکدا وە ئەوەی ناوی ببیستێت هەزاران جار نەفرەتی لێدەکات .. بەڵام چی دەبێت ئەگەر مرۆڤێک ئەو نازناوە هەڵبگرێت یان خراپتریش لەوەی بە پیاوێک بگوترێت شەیتان ...
کاتێك شەیتان چاوی بە مێینەیەك دەکەوێت کە ترس و خۆ بەدەستەوە دان نازانێت ..
....
" تکات لێدەکەم مەیکوژە ئەو هیچ تاوانێکی نیە .." قسەی کرد لەکاتێکدا سەیری دەکرد و دڵیشی بەخێرایی و ترسەوە لێیدەدا .. بەڵام ئەو بەتەواوی گوێی پێنەدا و هەرکە گوێبیستی ڕستەکەی بوو دەستی خستە سەر پەلەپیتکەی دەمانچەکە تا پیاوەکە بکەوێتە سەر زەویەکەوە وەکو تەرمێک ، لە شوێنی خۆی ڕاچەڵەکی تا چاوەکانی بۆ زۆرترین ڕادەیان فراوان ببن لەکاتێکدا سەیری پیاوەکەی دەکرد لەسەر زەویەکە وە خوێنیش لەسەریەوە دەهاتە دەرەوە تا زەویەکە پڕ بکات لە خوێن
" سەیرکە کەلەڕەقیەکەت چی بەسەر ئەو پیاوە داماوەدا هێنا " بە ساردییەوە قسەی کرد لەکاتێکدا سەیری دەکرد و ئەویش تەنها سەیری پیاوە مردووەکەی دەکرد لەسەر زەویەکەوە ..
" ئەی بێ نرخ چۆن توانیت بکوژیت ..؟" قسەی کرد و هەڵسا ویستی لێیبدات بەڵام ئەو دەمانچەکەی خستە سەر سەری تا لە گوێچکەکانی نزیک ببێتەوە و بە چرپەوە لە گوێچکەیدا قسەبکات .." ئەوە سزای ئەوانەیە کە سەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن .." قسAll Rights Reserved