. . . . . . . ___باشترین ساتەکان دێن ! تەنها با نەبین بە ڕۆبۆت...! __تۆ مرۆڤی رۆبۆت نی ! بۆیە ئاساییە هەست بە جۆرەها هەست بکەی .. __نامەیەک بۆ خۆمی سبەینێ ( سڵاو خۆمی جوان!؟ هیوام وایە باشبیت! دەمەوێ هەندەک شتت بیربخەمەوە دەربارەی ژیان < ئەمرۆ دڵتەنگ بووبم یان دڵخۆش بۆتۆ گرینگ نییە ! دەزانی لۆ ؟ چونکە منیش بۆم گرینگ نەماوە منی دوێنێ چۆن چۆنی بوومە ئەوەی گرینگە تەنها ئێستامە ، خەڵک دوێنێ قسەی کرد ئەمرۆش دەیکا بەیانیش دەیکا هەمووکات دەیکا ئەوان خەریکی تۆن نەک خۆیان ئەتو وا مەبە ئەوشتانەی خۆت پێت راستە بیکە نەک دەوروبەرت جیاواز بە تۆ بە جیاوازیەوە جوانی .. ئیتر تەواو ئیتر بەڵێنی دەدەم کە ئەم سێشتە نەهێڵم بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی بژیم ( ترس ، شەرم، خۆبەکەم زانین) ... لێرە دەتوانی ژیانت رووناک بکەیتەوە.. دەتوانی ئەم کتێبە وەک مانگ ببینی لە پەنجەری ژوورەکەت رووناکیەکەی لەسەر سەری تۆ دەدا ئیتر تەواو تارکی و غەم تەواو... خۆت نوقمی ئۆقیانوسی خەم و خەفەت مەکە کەس گرینگی پێنادا ...