وەک وتراوە جوانی ئیشق لە بە یەک نەگشتن دایە بەڵام من پێی گەشتم زووش لە دەستم دا..... "کەوتمە ناو تاریکی شەو لە پشت گریانەوە بانگم کردی لە ناو ئاوێنەی ئیشق بۆ هەمیشە سەیرم کردی ئازاری ئیشق ئازاری مەرگە قەسابخانەی ئازار و مەرگە چیرۆکی ئیشق و ڕاستی چیرۆکی گوڵ و تەرزەیە" بەهۆی خەمباری خۆمەوە ئەوم ناسی کە قسەی زۆر ڕەقتر بوو لە بەردێک زۆر تیژتر بوو لە تیژی خەنجەرێک کە زۆر بە خراپی دڵمی وێران دەکرد هەمیشە زانین خوازی ڕەفتارەکان و ڕەش پۆشی'یەکەی بووم، کەبۆچی وایە! هەرگیز نەمدەزانی دەبێتە هۆی ئەو هەمووە وێرانی' یەم، لە کاتێک دا خۆم وێران تر بووم بێ ئەوەی بیزانێت... چەند جار هەوڵی کوشتنمی دا بێ ئەوە دووبارە خۆی بیزانێت... چی ڕوودەدات کاتێک کچێکی زانین خواز و کوڕێکی بێ گرنگی دان و ژیان ڕەش ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە؟! ♡~♡ چیرۆکەکە دوورە لە کەیپۆپ، بیرۆکەی نوێیە بردنی ڕێگەپێنەدراوە، خۆم نوسەریم بەهیوای چێژ بینین دڵەکانم ♡ دەستپێک : 27/6/2023 کۆتای : 16/9/2023All Rights Reserved