گالاکسی "ئالێکس" ستێرن یەکێکە لە چاوەڕواننەکراوترین ئەندامە تازەکان لە زانکۆی یەیڵ. لەلایەن دایکییەوە لە لۆس ئەنجلس گەورەبووە کە کەسێکی هیپییە، ئالێکس هەر زوو وازی لە قوتابخانە هێنابوو و چوبووە ناو ژیانێکی تەماوییەوە کە پێکهاتبوو لە بوونە خۆشەویستی کەسانێك کە مامەڵەیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد و ئیشی وەهای کردبوو کە داهاتووی نەبوو لەگەڵ شتانی زۆر زۆر زۆر خراپتر. بە ڕادەیەك کە تا تەمەنی گەیشتە بیست ساڵ لە چەندین تاوانی مرۆڤ کوژی تۆقێنەر ڕزگاری بووبوو. لەوانەیە کەسانێك پێیان وتبێت ژیانی خۆی بەفیڕۆ داوە. بەڵام لەسەر جێگای نەخۆشخانە هەلێکی تری پێدرا تاوەکو بچێتە یەکێك لە پایەدارترین زانکۆکانی جیهان. مەسەلەکە چییە و بۆچی ئالێکس بەدیاریکراوی؟ لە گەڕان بەدوای وەڵامەکەیدا ئالێکس دەگاتە نیو هەیڤن ئەمەش بە هاوکاری خێرخوازە نهێنییەکەی و چاودێری چالاکی کۆمەڵە شاراوەکانی یەیڵی دەکرد. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Leigh Bardugo من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی©All Rights Reserved