باس له چيرۆكى كچێك و كوڕێك دەكات به ناوی (ستێلا) و(وێڵ). که توشی نەخۆشیەکی دەگمەن بوون، دوای چەند ڕۆژێك بەڕێكەوت يەك دەبینن و قسه دەکەن لە نەخۆشخانه بەڵام بێ ئاگان لەوەی نەخۆشییەکەیان دەگوازرێتەوه له ڕێگەى (لیک و بەریەککەوتن و ماچ، هەرەها خێراتر دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی پژمینەوە)! یاسای ئەم نەخۆشیە وا دەکات بەردەوام " لە دووری ٥ پێ" بوەستن، لە کاتێکدا دکتۆرەکان بەردەوام چاودێریان دەکەن بۆ ئەوەی نزیکی یەک نەبنەوە، بەڵام کاتێ کە عاشقی یەک دەبن ئایا دەتوانن یاسای نەخۆشیەکە جێبەجێ بکەن یان یاسای عەشق؟! دەبێت کەسێکیان خۆی بکات بە قوربانی لە پێناوی مانەوەی ئەوی تر! کۆتاییەکەی چاوەڕوان نەکراوە........