یونگی نیوەی جەستەی لەدەست دەدا & کایلا هۆکارێکی بۆ وەستاندن پێدەدا . یونگی ، پیاوێکی شکاو لەسەر ئارەبانە ، ئازارەکانی لە پشت زەردەخەنە هێمنەکانی و کتێبە مێژوویەکان دەشارێتەوە. کایلا ، خوێندکارێکی پەرستاری نەرم و نیان لە لادێکانەوە، دەبێتە هاوژووری یونگی ، پاشان جیهانەکەی. لە ڕێگەی فرمێسکەکانی درەنگانی شەو و خەونە شکستخواردووەکان و نەخۆشی و خۆشییە بچووکەکانەوە، ژیانێک دروست دەکەن کە پێویستی بە کامڵبوون نییە ، تەنها خۆشەویستی " تەنانەت ئەگەر نەتوانیت بە پێ بڕۆیت بۆ لای من... من هەمیشە ڕادەکەم بۆ لات " چیرۆکێک دەربارەی خۆشەویستی کە ئەوەی شکاوە چاک نابێتەوە بەڵکو فێر دەبیت لەگەڵیدا بژی. # لە بیرۆکە هەتا وشە بە وشە هی خۆمە و سوپاس بۆ تێگەیشتنتان
More details