
بێدەنگی تەنها شێوازێک نییە بۆ قبووڵکردنی ستەم بەڵکوو هاوبەشی کردنە لە ستەمەکەدا، چرا چاوی لە دایکی بری و سوێندی خوارد: "بێدەنگی دایکم میراتی من نابێت." چرا بڕیاریدا کە ئەو کچە بێدەنگە نامێنێت و ئەو دەبێتە کچێک کە بە دەنگ هاوار بکات دەنگێک نەک تەنها لەبری دایکی بەڵکوو لەبری هەموو ئەو بێدەنگ کراوانە، کە بەسەر سەربان و دیواری ماڵەکانی گرێزەدا بەرز دەبێتەوە و چرپەی سەردەمی نوێ دەکاتە راستییەک، دەیکاتە هاوارێکی پر لە راستی. هـاژـە- چیرۆکەکە کوردییە و لە راستییەوە وەرگیراوەAll Rights Reserved