کاکە مەم نۆکەری میری ڕەواندز بوو. خاتوو زین خوشکی میری ڕەواندز بوو. کاکە مەم دڵی لێ چوو؛ ئاشق بوو لە خاتوو زین. میر مەم ئاغای نەخۆش کەوت؛ پێنج ساڵ تەواو. کاکە مەم ئاغای بە کۆڵ گێڕا. لە دوای ئەم پێنج ساڵە شەرتی کرد کە خوشکی خۆی بداتێ. پیاو ماقووڵان جەم بوون قبووڵیان نەکرد. ئاقیبەت زین و مەم ئاشق بوون بە یەکتر. خاتوو زین کاسەی ئاوی دا بە کاکە مەم، میر پێی زانی. زستان بوو حوکمی کرد: «ئەسپێکم بۆ بێنن، کاکە مەمی سوار کەن، وە گۆزەی ئاوی پیا بکەن با بیبەستێ. دەری کەن با بڕوا بۆخۆی؛ دەریان کرد. بەو شەوە ڕۆیی بەنێو بەفر و سەرما تا نیزیک بەیانی داغل بە شاری کۆیە بوو. ئەسپەکەی بەڵەد بوو، لەبەر دەروازەی میری ڕاوەستا؛ حیلاندی. میر بەخەبەر بوو. بانگی کردە غوڵامان دەروازەی بکەنەوە بزانن ئەوە کێیە؟ کە چوون دەروازەیان کردەوە دایانبەزاند، هاوردیانە ژوورەوە. میر کە تەماشای کرد هەموو گیانی بەستووگیە . لێی پرسی گوتی: «چی کردووە بەم شەوە ساردە توویان دەرکردووە؟» عەرزی کرد: «لە بری چاکەی کە لەگەڵ برای تووم کرد، ئەمە جەزای بوو». میری کۆیە گوتی: «سبەیانێ سەد سوار دەنێرم خاتوو زینت بە زۆر بۆ بێننە ئێرە». زۆر حەمدی خودای کرد. بەیتAll Rights Reserved
1 part