
"کورتەیەکی شێتترین وابەستە" جۆنگکووک: "تۆ ژیانی خۆتت وێران کرد، نۆڕی هەرگیز نەدەبوو بێیتە ناو دنیای منەوە." نۆڕی: "چومەتە ناو ژیانی تۆ؟ تۆ بە زۆر خۆتت خستە ناو ژیانی منەوە، جۆنگکووک! من خەریکی دروستکردنی ژیانێکی ئاسایی بووم، بەڵام تۆ... تۆ هەرگیز وازم لێناهێنیت." جۆنگکووک: "ژیانێکی ئاسایی؟ تۆ لە هەمان کاڵای شێتانە دروست بوویت کە من لێی دروست بووم، شیرینەکەم. ئەو ئاگرەی کە لە ناوەوەتە، ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانە سادەکەی پێشوو." نۆڕی: "بڕۆ... بڕۆ و وابەستەی یەکێکی تر بە. من ناتوانم بەم شێتییەوە بژیم!" جۆنگکووک:"ناتوانیت، بەڵام دەیژی، چونكە تۆ هی منی. تۆ لەگەڵ ئەو تاریکییە ڕاهاتوویت کە لە ژێر پێستماندایە. لەبیرت نایەت چی بووین، نۆڕی؟" نۆڕی: "تۆ وێرانکەری منی. تۆ ئەو کەسەی کە حەزم دەکرد بمتوانیایە لێی ڕابکەم..." جۆنگکووک: "بەڵام ڕاناکەیت. چونکە تۆش وەک من وابەستەی ئەم ئازارەیت. ئێمە هی یەکترین، ژیانێکی ئاسایی ناتوانێت ئێمە ڕابگرێت. چونکە... هەردوکمان شێتین." ١٤+ dark romanceAll Rights Reserved