شنەبایەکی هێمن دەیدا لەچڵی دارەکان و دەیلەراندنەوە ، دەنگی جریکەی سیسرکەکان و جوڵەی گەڵاکان کەوتبوونە یەک ئاواز و دەچونە گوێیەکانی دانتێ دووبارە لە باخچەکە دانیشتبوو دوای ئەوەی دوو کاتژمێر لە ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەڤێلی کرد و نەهات دووەمین شەممەبوو دوای چونە دەرەوەکەیان، دەبوو چاوپێکەوتنەکەیان بکەن لەو دوو شەممەیەدا وەک دکتۆرێک و کەسێک کە پێویستی بە چارەسەربێت بەڵام لەهەردووجاردا ئەڤێل نەهات یان ڕێگەی نەدەدا دانتێ بیبینێت یاخود ڕێگەی قسەکردنی لێدەگرت و خێرا خۆیدەشاردەوە دواجار لەنیوەی شەودا کە بێهیوابوو لەهاتنی ئەڤێل ،لەژوورەکەیدا هاتەدەرەوە و خۆی لەباخچەکەدا بینیەوە جار جارێک بیری دەکردەوە (چی ئەگەر ماچم نەکردبا؟) دەستپێکردنی نوسین:23/5/2024 کۆتایی نوسین :11/8/2024 بەرگ لەلایەن:SOJI_JH