venas تەنها دە چرکە بەس بوو تا نووقمی چاوەکانی بم و لە ناو چاوەکانیدا بخنکێم، کات و هەست کردن بە دەورووبەر بۆم ئەوەستا کاتێک خۆمم لەناو چاوەکانیدا ون ئەکرد کاتێک تووڕە ئەبووم چاوەکانی بەس بوو تاکو ببێت بە دە لیتر ئاوو بەسەرمدا بڕژێت، کاتێک من دیلی چاوەکانی بووم و گەمژانە نوقمی چاوەکانی ئەبووم..گەرم دائەهاتم و بێجگە ئەوەی کە دڵم خێراتر و خێراتر لێی ئەدا..هەستم بە هیچ نەدەکرد، بەپێچەوانەی ئەو..کە تەنها بەساردی سەیری ئەکردم و وەک وابوو بە چاوەکانی جوینم پێ بدات ئەوە ئەو هەستە نەفرەتیەیە کە خۆشەویستی بۆت درووست ئەکات. کەسێکی ئاسایی وا هەست ئەکات کە ئەدۆڕێت بەرامبەر بە بەدەست نەهێنانی خۆشەویستەکەی، بەڵام من[بەدەستم هێناوە و هی منیش نیە] کەواتە من دۆڕاوێکی بەناو براوەم... ئەو ڕستەیە کورتە بەڵام باسێکی دوور و درێژی لەخۆ گرتووە