
حەزم کرد لەم پارچە نوسینەمدا لەسەر جوانی و جوان بینین هەندێک شت بنوسم،،، لەسەرەتا پێویستە جوانی پێناسە بکەم جوانی:شتێکی ڕێژەییە،،واتا لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگۆڕێت بە پێی بیردکردنەوە ئەو کەسە،،واتا جوانی بەشێکی ژیانی ئێمەیە و بەشێکی مەزنیشە،،جوان بینینی ئەوەیە کە تۆ لەنێوان هەموو شتێکی ناشرین و خراپدا جوانیەک بدۆزیتەوە و چاکەیەک ببینی،،کاتێک کەسێک دەبینی زۆر خراپەکار و تاوانبارە دەبێ سەیری دڵیشی بکەی کە بۆ نموونە ئەم کەسە نورێکی بچوکی ئیمانیش بێ لەدڵیدا ماوەتەوە و هەر چەندە تاوانیشی هەبێ،،ئێمە لە ژیانماندا جوانی و ئومێد زۆر جار پێکەوە دێت،،،کاتێک کەسێک زەویەکی وێران دەبینی بەڵام دەبینێت گوڵێک لەپاڵ بەردێک ڕەشدا چرۆی کردوە و گەشەی کردووە،،ئەمە جوان بینی و دۆزینەوەی ئومێدە،،،تەنانەت پەیامبەر عیساش کاتێک لەگەڵ هاوەڵانی بوو سەگێکی مردوودا تێپەڕین هەموویان وتیان چ پیسە و با زوو جێی بێڵێین و بۆنی ناخۆشە،،،بەڵام عیسای پەیامبەر وتی:سەیری ددانی بکەن چەن سپی و جوانن،،ئەمە مەزنی جوانی دۆزینەوەیە لە سەگێدا کە تۆپیوە و بینینەوەی ددانە سپیەکانی،،تەنانەت کردەوەیەکی ناشرین جوانی ناخ و دڵ تێک دەدات،،چونکە مرۆڤ دوای ئەنجامدانی کردەوەیەکی خراپ کە کاریگەری هەیە لەسەر دەوروبەر و تەنانەت کەAll Rights Reserved