" ئەوە ئاسانترین شت بوو بۆمن، هەڵخەڵەتاندنی جۆنگکوک زۆر ئاسانتر بوو لەوەی کە بیرم لێ دەکردەوە، زۆر ئاسان کەوتە داویی خۆشەویستی من، ئەو کوڕێکی ساویلکە بوو زۆر ئاسان هەڵخەڵتا بەدرۆکانم" سالی بە گاڵتە پێکردنەوە وای بە کچە هاوڕێکەی ئەوت کە لەژورەکەی دانیشت بوو. جۆنگکوک هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و پشتی بەر ئەو گۆزە شوشەیە کەوت کە لەسەر پەنجەرەکە دانرا بوو، کەوت و شکا بوە هۆی ئەوەی دەنگێکی گەورەی لێ دەرچێت. " بوەستە تکایە هیچ شتێک وەک ئەوە نیە کە بیری لێ دەکەیتەوە" سالی بەهەناسە تەنگیەوە وای وت و بەدەستەکانی توند قۆڵی بەدیەکەی بەری جۆنگکوکی گرتبوو. " ئەتەوێ درۆی ترم بۆ ڕێز بکەیت؟ بەڵام من چیتر بڕوا بەقسەکانت ناکەم سالی، وازم لێ بێنە ئیتر یەخەت لە یەخەم بکەوە و تەوااو~~~~ نێوانی من و تۆ بەکۆتا هات ئیتر مەیەرەوە سەر ڕێگام و لەمن دوور بە" جۆنگکوک هاواری کرد و دەستی سالی لادا لەسەر قۆڵی. دەست پێک // 24/6/2024 کۆتایی// 25/6/2024All Rights Reserved